بەندکراوان

شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

03:51 - 2/5/2024

شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە شنۆ لانیکەم هەشت شارۆمەندی خەڵکی ئەم شارە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە "١٣ی گوڵانی ١٤٠٣" دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "سەلاح قازی" خەڵکی ئاوایی "گەندوێڵا" و یوسف حاجی خۆش ئەندامی ناوەندی و کارگێڕی یەکگرتووی کورد و خەڵکی ئاوایی "کۆنەقەڵا"ی شنۆ ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزەئەمنیەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی بە توندوتیژی و لێدان ئەم دوو شارۆمەندەیان لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کردووە .

03:55 - 2/5/2024 نوێ کراوەتەوە.