بەندکراوان

شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایە هێزەئەمنییەکانەوە

09:40 - 1/5/2024

شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایە هێزەئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی سێشەممە "١١ی گوڵانی ١٤٠٣" سێ شارۆمەند بە ناوەکانی "محەممەد سوڵتان پوور" کوڕی جەمال ، خەڵکی ئاوایی "دێشەمس" "غەفور شێخ محەممەدی" تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی "عەلیاوا" و "جەعفەر رەسوڵی" تەمەن ٣٦ ساڵ خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، غەفور شێخ محەممەدی یەکێک لە بەڕێوبەرانی ڕێورەسمەکانی نەورۆز بووە .

تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندانە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکانیان بێ ئاکام بووە .