بەندکراوان
هوشمەند عەلیپور زیندانی سیاسی کورد پاش ٥ ساڵ زیندان لە زیندانی سنە ئازاد کرا
04:14 - 27/1/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەمڕۆ شەممە "٧ی رێبەندانی ١٤٠٢" هوشمەند عەلیپور زیندانی سیاسی کورد خەڵکی سەردەشت ، پاش ٥ ساڵ زیندان لە زیندانی سنە ئازاد کراوە .
هوشمەند عەلیپور لە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٧ ، لەگەڵ شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی "محەممەد ئوستاد قادر" خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە نزیک ئەم شارە دەستبەسەر و پاشان بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزران و لە نیهایەتدا لە مانگی بەفرانباری هەمان ساڵ بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزران .
کۆبوونەوەی دادگای کرانی ئەم دوو زیندانییە سیاسیە لە رێکەوتی یەکی خەزەڵوەری ١٣٩٨ لە لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە بە سەرۆکایەتی قازی "سەعیدی" بەڕێوەچوو و هوشمەند عەلیپور بە تۆمەتی "بەغی" لە رێگای ئەندام بوون لە "یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" بە ئێعدام مەحکوم کرا هەروەها محەممەد ئوستاد قادریش بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا و حوکمەکان لە رێکەوتی ٨ی بەفرانباری هەمان ساڵدا بە فەرمی بەم دوو زیندانیە سیاسیە ڕاگەینرا .
ئەم حوکمە پاش ناڕەزایی لە خەرمانانی ١٣٩٩ لە لایەن دیوانی باڵای وڵات پێشێل و ڕەوانەی لقی دووی دادگای شۆرشی سنە کرا .
کۆبوونەوەی دادگایی ئەم زیندانیە سیاسیە بە تۆمەتی "بەغی" لە رێگای ئەندام بوون لە پارتی ئازادی کوردستان لە رێکەوتی ٣٠ خەرمانانی ١٣٩٩ لە لقی دوویی دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوە چوو و ناوبراو بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەردەشت ؛ دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری سەردەشت
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە شارەکانی پیرانشار و سەردەشت
- دەستبەسەر کرانی جەمشید چەرخکار چالاکی ژینگەپارێزی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- ئاریان مەمەندی کۆڵبەری مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەردەشت یەکێک لە چاوەکانی لەدەستدا