هەواڵ

پێکدادانی هێزەنیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە

08:11 - 2/5/2024

پێکدادانی هێزەنیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : چەند خولەکێک لەمەوبەر گروپێکی چەکداری نەناسراو لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەگەڵ هێزەنیزامییەکان تێکهەڵچوون .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزەنیزامییەکانی سنوور کەوتوونەتە بۆسەی گروپێکی چەکداری نەناسراو و چەندین کەس لەم هێزانە کوژراو و بریندار بوون .
تا ئێستا کوژرانی گوروبانێک و بریندار بوونی دوو کەسیتر و بێ سەروشوێن بوونی چەندین کەسیتر لە هێزەنیزامییەکان پشتڕاست کراوەتەوە .

بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکانی هێزەنیزامییەکان لە دوو ڕێی هەنگەژاڵ بە نەنور بینراوە .