بەندکراوان

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی زیندانی سیاسی کورد موژگان کاووسی

09:41 - 16/3/2023

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی زیندانی سیاسی کورد موژگان کاووسی

ڕۆژی یەکشەممە"١٢ی مارس ٢٠٢٣، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی زیندانی سیاسی کورد موژگان کاووسی بەم شێوەیەی خوارەوە یە.

هانا؛ "موژگان کاووسی" خەڵکی کەلاردەشت سەر بە پارێزگای مازەندەران، شارەزای باڵای هونەرە جوانەکان، نووسەر و توێژەر و چالاکوانی مافی  زمانە نەتەوەییەکان و پەیڕەوی ئایینی یارسان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە"٢٢ی سیپتەمبری ٢٠٢٢" لە ماڵە شەخسییەکەی خۆی کە دەکەوێتە ناوشاری نۆشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسداران دەستبەسەرکرا.

 ڕۆژی سێشەممە ٣ی بانەمەڕی ٢٠٢٣ پاش بڵاوکردنەوەی بارمتەی قورس بە بڕی ٣ میلیارد تۆمان بە شێوەی کاتی لە زیندانی قایمشار ئازاد کرا.

ئەم زیندانییە سیاسییە لەلایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە تۆمەتبار کراوە بە فساد فی الارض، سوکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراست ، پڕوپاگەندەکردن دژی نیزام، هاندانی خەڵک بۆ توندوتیژی، تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی دیسمبری ٢٠٢٢، دانیشتنی پێ راگەیشتن بە تۆمەتەکانی موژگان کاووسی چالاکی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی پێشووی  لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی ساری بە ئامادەبوونی دوو پارێزەر بە ناوەکانی "عوسمان مەزین" و "مازیار تاتای" بەڕێوەچوو. .
عوسمان مازین، یەکێک لە پارێزەرانی ئەم زیندانییە سیاسییە، ئاماژەی بەوەدا کە موژگان کاووسی لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ساری لە تۆمەتی فسادفی الارض، بێتاوان دەرچووە و به تۆمەتی گردبوونەوە و تەفسیری دژ بە ئاسایشی وڵات  و سزای بەسەردا ٣٩ مانگ زیندان، سوکایەتی کردن بە خامنەیی بۆ ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان.وە چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.

پێویستە لەبیرمان بێت کە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی نڤەمبری ٢٠١٩ هێزەکانی ئیتلاعاتی نۆشار بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مۆژگان کاووسی و ماڵەکەیان پشکنی و کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسی وەک  لاپتۆپ، مۆبایل و. هەندێک لە کتێبەکانیان زەوت کردوە  لەگەڵ خۆیان بردویانە و دواجار دوای ٢٢ ڕۆژ لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی دیسەمبری ٢٠١٩، بەهۆی چالاکییە ئینسانییەکانی لە بواری زمانی دایکی و مرۆڤایەتیدا بۆ زیندانی نۆشار گوازرایەوە  هەروەها بەهۆی چالاکییەکانی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٩. سزای ٢٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دواجار لە "ژوئینی ٢٠٢٢"دا دوای ٢١ مانگ زیندانیکردن لە زیندانی کەچوئی کەرەج ئازادکرا.

شایانی باسە کە موژگان کاووسی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بە بڵاوکردنەوەی وێنەی قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی مەریوان و جوانڕۆ هەشتەگی "بێدەنگی خیانەت"ی بەکارهێناوە.
ئەم نووسەر و توێژەرە کوردە لە ساڵانی ڕابردوودا بابەتی لەسەر زمانی کوردی بڵاوکردۆتەوە و لە ساڵی ٢٠١٨دا کورتە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لە ژێر ناوی "هیوا" بەرهەمهێناوە و ئەم کورتە فیلمە دۆکیۆمێنتارییە سەبارەت بە مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی لای کوردانی کەلاردەشت بووە لە دەرهێنانی مۆژگان کاووسی.
هەروەها کتێبی "ئەنفال و مێژووی تەیمور"ی عارف قوربانی، نووسەری خەڵکی کەرکوک، کە باس لە ئەنفالکردنی کورد و مێژووی تاکە ڕزگاربووی بنەماڵەیەکی کورد دەکات، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.

هەروەها ئەم زیندانییە سیاسییە لەم ماوەیەدا چەندین جار مانی لە خواردن گرتووە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە فشاری دامودەزگا ئەمنییەکان.