بەندکراوان

بانگ کرانی لەیلا میرغەفاری بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا

04:37 - 5/5/2024

بانگ کرانی لەیلا میرغەفاری بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە "١٦ی گوڵانی ١٤٠٣" لەیلا میر غەفاری چالاکی مەدەنی لە تاران لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراوە .

ناوبراو لە پەیجی ئینستاگرامەکەی لەگەڵ بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە ڕایگەیاند : ئەو بە تۆمەتی بێرێزی کردن بە وەلی فەقی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە و پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانی سوپا هەڕەشەیان لێکردووە و پێیان ڕاگەیاندووە لە ئەگەری درێژەدان بە چالاکیەکانی دەستبەسەر دەکرێت و زیندانی دەکرێت .