هەواڵ

تیکاب/کڕیکارێکی کورد لە نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار ئەندامی جەستەی لەدەستدا

11:59 - 4/3/2022

تیکاب/کڕیکارێکی کورد لە نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار ئەندامی جەستەی لەدەستدا

هانا:بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا کڕێکارێکی خەڵکی تیکاب بە هۆیی فریا نەکەوتنی دەستبەجێی بۆ نەخۆشخانە دەستی لە دەستدا.

ئەو کرێکارە بەهۆی نەبوونی ئاسانکاری پزیشکی لەشارەکە بۆ گواستنەوەی خێرا بۆ زەنجان یان تەبرێز داوای هەلیکۆپتەری بۆ دەکرێت بەڵام ڕووبەڕووی پاساوی وەک نەبوونی سووتەمەنی یان تەواوبوونی کاتژمێرەکانی کاری هەلیکۆپتەر بووەوە و ناوەندە پزیشکییەکانی شاری ئۆرۆمیەش حازر نەبوون وەری بگرن. لە کۆتاییدا بە ئامبولانس بردرا بۆ زەنجان و لەوێشەوە بە ئامبولانسی تایبەتەوە بۆ تاران، بەڵام کاتی زێرینی چاندنی ئەندام لەدەستچوو