بەندکراوان

شارۆمەندێکی دەستبەسەر کراو لە مەریوان چارەنووسی نادیارە

07:29 - 5/5/2024

شارۆمەندێکی دەستبەسەر کراو لە مەریوان چارەنووسی نادیارە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیاتر لە ٨ ڕۆژە شارۆمەندێک بە ناوی "ستار کیانی" کوڕی سەعید و خەڵکی ئاوایی "تازاوای سۆفی بلە"ی سەر بە بەشی سەرشیوی مەریوان دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ستار کیانی ڕۆژی شەممە "٨ی گوڵانی ١٤٠٣" لە لایەن هێزکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانینی دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام بووە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بۆ کەسوکاری ئەم شارۆمەندە کوردە .