کۆڵبەر

بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

08:23 - 6/5/2024

بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی یەکشەممە "١٦ی گوڵانی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، کۆڵبەرێک کوژراوە .

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "عەتا روستەم پوور" خەڵکی سەقز ، سەلمێنراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە و تا ئێستا تەرمەکەی تەسلیمی بنەماڵەکەی نەکراوە .

08:28 - 6/5/2024 نوێ کراوەتەوە.