سێدارە
دوو شارۆمەندی ژن لە سنە و ورمێ لە سێدارە دران
12:31 - 27/7/2022
هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٧ی ژولای ٢٠٢٢) سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "فەرانەک بەهەشتی" خەڵکی تیکاب لە بەندیخانەی ورمێ و "سوهەیلا عابدی" خەڵکی بیجاڕ لە بەندیخانەی سنە بەڕێوەچوو.
فەرانەک بەهەشتی پێنج ساڵ لەوەپیش بە تۆمەتی قەتڵ دەستبەسەر کرابوو و پاشان لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
هەرەها سوهەیلا عابدی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بە زۆرەملی بە شوویان دابوو، ١١ ساڵ لەوەپێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی بە هۆی ئەوەی کێشەی بنەماڵە و ئەخلاقی راگەیەندراوە، دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای داد و قەزایی حکومەتی ئیسلامی ئیران سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
ئەم دوو بەندکراوە دوێنێ توانیویانە بۆ دوایین جار چاویان بە بنەماڵەکانیان بکەوێ.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە سێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە ژنە لەلایەن راگەیاندنەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە.
01:44 - 27/7/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سومەیە قادری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
- دەستبەسەر کرانی جەمشید چەرخکار چالاکی ژینگەپارێزی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- سنە ؛ دەستبەسەر کرانی خالد ئەحمەدی چالاکی سنفی مامۆستایان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- ورمێ دەستبەسەرکرانی فوتساڵیستی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی کرمان