بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

10:58 - 6/5/2024

دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا ؛ ڕۆژی دووشەممە "١٧ی گوڵانی ١٤٠٣" دوو شارۆمەندی کورد خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندەیان "حسێن بایزیدی" خەڵکی پیرانشار و سومەیە قادری" خەڵکی ئاوایی " گزگسک"ی پیرانشار ، ڕاگەیاندووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزەئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی چوونەتە ماڵی ئەم دوو شارۆمەندە دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون .