بەندکراوان
شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
10:32 - 3/5/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "١٣ی گوڵانی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "ئارمان ئیبراهیمی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی لوقمان و خەڵکی ئاوایی "ئاڵکاوی" شنۆ ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
ئارمان ئیبراهیمی کوڕە مامی بەندکراوی سیاسی لە سێدارەدراو مەحیەدین ئیبراهیمیە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەم شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی سەید ئەیوب موسەوی بەندکراوی سیاسی پێشوو لە شنۆ
- راپۆرتێک سەربارەت شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە پیرانشار
- دەستبەسەر کرانی پێنج شارۆمەندی دیکەی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمینییەکانەوە
- شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە