هەواڵ
ورمێ ؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە
09:53 - 23/1/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : چەن ساتێک لەمەوبەر کرێکارێکی بینا سازی بە ناوی "مێهران شێران" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "زیندەشت"ی سەربە شاری سەڵماس ، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە لە شەهرەکی زیبا شاری ورمێ گیانی لەدەستداوە .
نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار و چاوەدێری نەکردنی بەرپرسانی ئیدارەی کار بەسەر چۆنیەتی کار کردن لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدانی کرێکارانە لە ئێران و هەر ئەم هۆکارانەشە کە وای کردووە ئێران لە بواری ئەمنیەتی کار لە پلەی ١٠٢ی جیهان دا بێ و ببێتە وڵاتی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران .
لەگەڵ هەبوونی ئەم دۆخە بۆ کرێکاران ، یاساکانی دژە کرێکاری و پشتیوانی بەرپرسان لە خاوەن کارەکان بووەتە هۆی ئەوەی کرێکاران مافی دەربڕینی هیچ جۆرە ناڕەزاییەکیان سەبارەت بە نەبوونی پارێزراوی و ئەمنییەتی کار نەبێت .
09:07 - 24/1/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی دیکەی کورد لە بەندیخانەی ورمێ
- چارەنووسی دوو شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پاوە نادیارە
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کارخانەی سیمانی ورمێ بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە
- مەریوان ؛ ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک
- سەلاس باوەجانی ؛ بریندار بوونی کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار