بەندکراوان
ورمێ ؛ گەڕانەوەی مەسعود حاجی زادە بۆ بەندیخانە
07:32 - 27/4/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوودا "مەسعود حاجی زادە" تەمەن ٤٥ ساڵ کوڕی مەدەنی ، خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ و خەڵکی ئاوایی "یەنگیجە"ی سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ ، لەگەڵ کۆتایی هاتنی مەرەخەسیەکەی گەڕایەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە .
مەسعود حاجی زادە ڕۆژی یەکشەممە "١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢" بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد بوو .
ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشێ ورمێ بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەت" بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکوم کرا و لە دادگای پێداچوونەوە ئەو حوکمە بە حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە .
مەسعود حاجی زادە بەیانی ڕۆژی سێشەممە "١٦ی ڕەزبەری ١٣٨٩" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا دەستبەسەر کرابوو ،
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی مەراغە لە بەندیخانەی ورمێ
- جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی پێنجەمین بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ورمێ
- جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ورمێ
- جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی دیکەی کورد لە بەندیخانەی ورمێ
- ناسنامەی چوارەم بەندکراوی لە سێدارەدراو لە بەندیخانەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە