بەندکراوان

پیرانشار ؛ دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

06:43 - 6/5/2024

پیرانشار ؛ دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردن لە کوردستان، سێ شارۆمەندی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمرۆ دووشەممە "١٧ی گوڵانی ١٤٠٣" دوو شارۆمەند بە ناوەکانی "محەممەد مورادی" خەڵکی ئاوایی " بیکۆس و "سەلام سوڵتانی" خەڵکی ئاوایی خۆڕنج سەر بە پیرانشار ، بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون .

هەروەها رۆژی چوارشەممە "١٢ی گوڵانی ١٤٣" شارۆمەندێک بە ناوی "هادی یوسف پوور" خەڵکی پیرانشار ، بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵی زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ شارۆمەندە بەردەست نیە .