کۆڵبەر

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە و تەقەی هێزە چەکدارەکان لە سنوورەکانی بانە و هەورامان

03:37 - 10/1/2024

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە و تەقەی هێزە چەکدارەکان لە سنوورەکانی بانە و هەورامان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی سێشەممە "١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢"  کۆڵبەرێک بە ناوی "یوسف چوپانی" تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانی حکومەتەوە تەقەی لێکراوە و لاقی بریندار بووە .

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە "١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی هەورامانی سەر بە سەوڵاوا ، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی هەورامان کەوتووەتە خوارەوە و سەر و لاقی شکاوە .

ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٥٠ ساڵە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەک لە سنە ڕاگوێزراوە .

تا ئێستا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە .