کۆڵبەر
بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقە و ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
05:45 - 19/4/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی پێنج شەممە "٣٠ خاکەلێوەی ١٤٠٣" کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "کەیوان دارابی" تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی "سەرپێڵی زەهاو" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، لە لایەن هێزەنیزامییەکانی جێگیر لەم سنوورە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە ناوبراو قاچی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەقز ڕاگوێزراوە .
لە پەیوەند لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتە ، ڕۆژی چوارشەممە "٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک خەڵکی سەقز بە ناسنامەی "محەممەد رەحیمی" لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزەنیزامییەکان بریندار بوو .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە ئاکامی ئەم ڕاوەدوونانە قاچی بە قورسی بریندار بووە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژران و برینداربوونی لانیکەم ٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ماوەی ١٤ ڕۆژدا بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- پێکدادانی هێزەنیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە