کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە

08:56 - 10/2/2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی هەینی "٢٠ی رێبەندانی ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "رەشاد بابایی" خەڵکی سنە ، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە کەوتووەتە خوارەوە و بە قورسی بریندار بووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو کەمەر ، قاچ و دەموچاوی بە قورسی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە بنکەتەندروستیەکانی هەورامان ڕاگوێزراوە و پاشان بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەیەک لە مەریوان گواسراوەتەوە .