کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان

04:38 - 31/12/2023

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە "١٠ی بەفرانباری ١٤٠٢" کاژێر ٦ی سەر لە بەیانی ، کۆڵبەرێک بە ناوی "بەهمەن دوپلورەیی" لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی هەورامان کەوتووەتە خوارەوە و بە قورسی بریندار بووە .


بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو سەری بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە  هێلیکۆپتەری فریا کەوتن (ئۆرژانس) بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ڕاگوێزراوە .

11:03 - 31/12/2023 نوێ کراوەتەوە.