بەندکراوان
بەردەوامی دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنووسی پەخشان عەزیزی رۆژنامەنووسی کورد
01:25 - 9/11/2023
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لەگەڵ تێپەڕ بوونی سێ مانگ لە دەسبەسەر کرانی "پەخشان عەزیزی" رۆژنامەنووس و توێژەری کۆمەڵایەتی خەڵکی مەهاباد ، تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی بەردەست نیە .
پەخشان عەزیزی تەمەن ٣٩ساڵ رۆژنامەنووس و دەرچووی بەشی توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسی پێشوو لە رێکەوتی "٤ ی ئاگۆستی ٢٠٢٣" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە تاران دەستبەسەر و پاشان بۆ بەندی ٢٠٩ ی زیندانی ئەوین گواسراوەتەوە .
شایانی باسە ژنە چالاکوانە کوردە لە ساتی دەستبەسەر کرانی تا ئێستا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .
خانمی عەزیزی لە رێکەوتی "١٦ ی نوامبری ٢٠٠٩" لە گردبوونەوەیکی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆی تاران لە دژی لە سێدارەدانەکانی کوردستان ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی جەمشید چەرخکار چالاکی ژینگەپارێزی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- بانگ کرانی لەیلا میرغەفاری بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا
- سنە ؛ دەستبەسەر کرانی خالد ئەحمەدی چالاکی سنفی مامۆستایان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- سۆما پوور محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوور خرانەوە مەحکوم بوو
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان