ڕاپۆرت
دۆزینەوەی تەرمی کرێکارێکی خەڵکی بۆکان پاش ماوەیکی زۆر بێ سەروشوێن بوون لە شاری کەرەج !
09:18 - 18/11/2023
بە پێی راپۆڕتی سەرچاوەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی سەعدون فەزڵی تەمەن ٣٠ ساڵ و باوکی دوو منداڵ پاش زیاتر لە یەک مانگ بێ سەر و شوێن بوون ، تەرمەکەی لە کەرەج دۆزراوەتەوە .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، سەعدون فەزڵی پاش پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بە مەبەستی کار کردن دەچێتە شای کەرەج و لە دوای ئەوە هیچ جۆرە هەواڵێکی نامێنێت .
لە کۆتایدا پاش تێپەڕ بوونی مانگێک بە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بنەماڵەکەی لە شوێنی تەرمەکەی ئاگادار دەکرێنەوە و ئێوارەی رۆژی هەینی تەرمەکە بۆ بەخاک سپاردن بۆ شاری بۆکان دەگوازرێتەوە .
هەروەها ئەو کەسەی پەیوەندی بە بنەماڵکەیەوە کردووە پێیانی وتووە نابێت بە هیچ شێوەیک پۆلیس لەم بابەتە ئاگادار بکرێتەوە بەڵام بنەماڵەی فەزڵی سەرەڕای ئەوەی پۆلیسیان ئاگادار کردووتەوە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە کوژرانی کوڕەکەیان پشتڕاست نەکراوەتەوە .
شایانی باسە ، بێدەنگی دامەزراوەکانی توێژینەوەی حکومەت سەبارەت بە کوژرانی سەعدون فەزڵی گوماناویە ، تا ساتی ئامادە کرانی ئەم هەواڵە سەرچاوەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا خەریکی بەدواداچوون و توێژینەوەن سەبارەت بە چۆنیەتی کوشتن و تاوانبارانی کوشتنی ئەم کرێکارە لاوە.
09:27 - 18/11/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی سوسەن حەسەن زادە چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی پێنجەمین بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ورمێ
- کوشتنی کرێکارێک لە ئاکامی داواکردنی کرێی کار کردنەکەی
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە