بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی فواد فەتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە تاران
11:15 - 5/11/2023
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : فواد فەتحی چالاکی کرێکاری ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
فواد فەتحی تەمەن 43 ساڵ کوڕی سدیق، خێزاندار و خاوەن منداڵ خەڵکی سنە و دانیشتووی تارانە .
هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایانگەیاند ؛ ناوبراو رۆژی شەممە "٤ ی نوامبری ٢٠٢٣" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی لە تاران دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ئەوین گواسراوەتەوە .
بە پێی ئەم راپۆرتە ؛ فواد فەتحی پاش چەن کاژێرێک دوای دەستبەسەر کرانی بە پەیوەیندیەکی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەی راگەیاندووە کە لە لایەن لقی حەوتی دادسەرای ئەوینەوە تۆمەتبار کراوە .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت بنەماڵەی فواد فەتحی ، بە مەبەستی بە دواداچوون بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەر کرانی منداڵەکەیان رۆژی "5 ی نوابری2023" سەردانی دادسەرای ئەوینیان کردووە و بەرپرسانی پەیوەندیدار پێیان راگەیاندوون کە ناوی فواد فەتحی ، لە سیستەمدا تۆمار کراوە .
08:53 - 6/11/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی جەمشید چەرخکار چالاکی ژینگەپارێزی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- بانگ کرانی لەیلا میرغەفاری بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا
- سنە ؛ دەستبەسەر کرانی خالد ئەحمەدی چالاکی سنفی مامۆستایان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- سۆما پوور محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوور خرانەوە مەحکوم بوو
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان