بەندکراوان
سۆما پوور محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوور خرانەوە مەحکوم بوو
07:52 - 21/4/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا ، سۆما پوور محەممەدی لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری کۆمەڵەی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژین ، مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی سنە ، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی "کەرەمی" بە تۆمەتی "پێکهێنانی گروپ و دەستە و مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوور خرانەوە بۆ زیندانی ناوەندی کرماشان مەحکوم بوو .
کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە لە ڕۆژی ٢٩ی خاکەلێوەدا لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوە چوو و ڕۆژی شەممە یەکی گوڵان حوکمی دادگای سەرەتایی بە ناوبراو ڕاگەیەندرا .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، ناوبراو پێشتر لە لایەن لڤی ١٠٦ی دادگای کەیفەری دووی سنە بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی" سزای ساڵێک زیندانی تەعلیقی بە سەردا سەپێنرابوو .
پێویستە وەبیر بهێنرێتەوە سۆما پوور محەممەدی لە رێکەوتی "٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١" بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوسەرەکەی "ئیدریس منبەری" سەردانی دادگای شۆڕشی سنەی کردبوو کە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە کۆتایدا بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی جەمشید چەرخکار چالاکی ژینگەپارێزی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- سنە ؛ دەستبەسەر کرانی خالد ئەحمەدی چالاکی سنفی مامۆستایان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە