ژنان

سەرپێڵی زەهاو ؛ مەهیا نادری ١٤ ساڵان لە لایەن براکەیەوە کوژرا

11:57 - 10/9/2023

سەرپێڵی زەهاو ؛ مەهیا نادری ١٤ ساڵان لە لایەن براکەیەوە کوژرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ لە رۆژانی رابردوودا مەهیا نادری ١٤ ساڵان خەڵکی سەرپێلی زەهاو لە لایەن براکەیەوە بە تاوانی خۆش ویستنی کورێک و بە رەزامەندی باوکیان  کوژراوە

کوشتنی ژنان و کچان ئاکامی پیاو سالاری و یاسا دژە ژنەکان لە کۆمەڵگایە هەر چەندە لە کۆمەڵگای پیاو سالاریدا ژن و پیاو هەردووکیان قوربانین بەڵام ژنان بۆ مانەوە و ژیان نابێ بە هیچ شێوەیک لە هێڵەکانی ئایینی و پیاو سالارانە لابدەن و گەر پێچەوانەی ئەوە بکەن چارەنووسیان  وەکوو چارەنووسی مەهیا نادری دەبیت