کۆڵبەر
کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
07:16 - 2/5/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ئەمڕۆ پێنج شەممە "١٣ی گوڵانی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری سوورکێوی بانە کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە ناوی "جەلال سۆهرابی" خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی "تاژان"ی شاری بانە ، کوژراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممە "١٢ی گوڵانی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی هێمن ئەحمەدی تەمەن ٤٥ ساڵ کوڕی مستەفا ، حێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی "قەڵاکۆن" و دانیشتوویی "کارێزە"ی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بەستامی سەر بە ناحیەی سەرشیوی سەقز لە لایەن هێزەنیزامیەکانەوە لە مەودای یەک مەتری بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانە ؛ بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژران و برینداربوونی لانیکەم ٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ماوەی ١٤ ڕۆژدا بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان