کۆڵبەر
کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
08:14 - 2/5/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە "١٢ی گوڵانی ١٤٠٣" کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامییەکان لە سنووری ئەم شارە کوژراوە .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "هێمن ئەحمەدی" تەمەن ٤٥ ساڵ کوڕی مستەفا ، خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی قەڵاکۆن و دانیشتووی "کارێزە"ی سەقز ، ڕاگەیاندووە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بەستامی سەر بە ناحیەی سەرشیوی سەقز لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە مەودای یەک مەتریەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و کوژراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی شیفای سەقز ڕاگوێزراوە .
03:54 - 2/5/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژران و برینداربوونی لانیکەم ٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ماوەی ١٤ ڕۆژدا بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری سەردەشت
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی بە تەقەی هێزەنیزامییەکان