بەندکراوان
کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا
02:01 - 17/4/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری دێولان لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" بە ساڵێک بەندکران ، "بێرێزی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی" بە دوو ساڵ بەندکران و "بێرێزی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران" بە دوو ساڵ بەندکران ، بە گشتی و لە کۆدا بە پێنج ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکوم کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی کەیشتوو ؛ ئەم حوکمە دوو مانگ لەمەوبەر بە ناوبراو ڕاگەینراوە .
شایانی باسە ، ڕۆژی سێشەممە "٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" کەماڵ لوتفی پاش بانگ کران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری قوروە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی بەردەست نیە .
کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفیە کە لە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزاییەکان بە کوژرانی ژینا ئەمینی لە شاری دێولان لە لایەن هێزی تایبەتەوە بە فیشەک کوژرا .
کەماڵ لوتفی پاش کوژرانی کوڕەکەی بە هەڕەشە ناچار کرا کە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی کوژرانی کوڕەکەی بخاتە ئەستۆی حزبەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی ، ناوبراو پاش چەن ڕۆژ بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕایگەیاند کە کوڕەکەی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە کوژراوە .
کەماڵ لوتفی لە رێکەوتی "٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢" واتە ساڵی پار ، لە یەکێک لە شەقامەکانی دێولان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرا و پاشان لە رێکەوتی "١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢" بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- قوروە ؛ دەستبەسەر کرانی دووبارەی کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا
- دێولان ؛ سێ شارۆمەند بە دانانی بارمتە ئازاد کران
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی دێولان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی دێولان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە