بەندکراوان
گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ بەندیخانەی بۆکان
12:59 - 12/9/2022
هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٠ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی حەسەن ماملیئازەر خەڵکی ئاوایی "گامێشگۆلی" لە ناوچەی میاندواو، بۆ بەندیخانەی بۆکان گوازراوەتەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، حەسەن ماملیئازەر لە گرتووخانەیەکی ئەمنی میاندواو دەستبەسەر کرابوو و دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان گوێزراوەتەوە.
شایانی باسە حەسەن ماملیئازەر رۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ وێڕای شارۆمەندێکی تر بە ناوی سەید سالار سەید رەحیمی کوڕی سەید عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "گامێشگۆلی" سەر بە میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێکرابوون.
جێگای ئاماژیە ئەم شارۆمەندە کوردە لە ماوەی بەندکرانیدا لە مافەکانی خۆی وەک بەندکراوێک بۆ وێنە مافی بوونی پارێزەر بێبەش کراوە.
01:19 - 12/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- میاندواو ؛ چوار شارۆمەندی کورد بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران
- دەستبەسەر کرانی سوسەن حەسەن زادە چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو
- جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی پێنجەمین بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ورمێ
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە بۆکان