کۆڵبەر

بریندابوونی کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوه لە بەرزایەکانی نەوسوود

03:55 - 27/1/2023

بریندابوونی کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوه لە بەرزایەکانی نەوسوود

هانا: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە" ٢٥ی ژانوییەی ٢٠٢٣، کۆڵبەرێک ناوی "ئەنوەر ڕۆستەمی" ۵۰ ساڵە خەڵکی ئاوای تازاوای ، سەریاسی پاوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی نۆسوود، بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییە سنوورییەکانی  نەوسوود کەوتۆتە خوارەوە و ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی برینداربوونی سەری.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ,کە ئەنوەر ڕۆستەمی بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواسترایەوە.