کۆڵبەر

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە 

11:01 - 21/3/2024

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە 

هانا : سەر لە بەیانی چوارشەممە "١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی "مەهدی شەریفی" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی جێگیر لەم سنوورە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە .

ئەم کۆڵبەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی بانە ڕاگوێزراوە .

هەروەها رۆژی سێشەممە "٢٩ی رەشەمەی ١٤٠٢" کۆڵبەرێکیتر خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بە تەقەی هێزەنیزامییەکان بە قورسی بریندار بووە .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "سلێمان ئەمینی" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بانە ڕاگەیاندووە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە پشتی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە گواسراوەتەوە .

11:12 - 21/3/2024 نوێ کراوەتەوە.