کۆڵبەر

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی لێدان و تەقەی هێزەچەکدارەکان

04:31 - 19/1/2024

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی لێدان و تەقەی هێزەچەکدارەکان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە "٢٦بەفرانباری ١٤٠٢" دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز و سنە ، بە هۆی تەقە و لێدانیان لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە لە سنووری بانە بە قورسی بریندار بوون .

ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "سەباح ئەحمەدییان" خەڵکی سنە و "ئیدریس ئیسماعیلی" خەڵکی سەقز ، سەلمێنراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە ، لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە تەقەیان لێ کراوە و لێیان دراوە . 

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، سەباح ئەحمەدییان بە هۆی لێدانی لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە  پشت ، مل و شانی بریندار بووە .

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد هەر وەها ئیدریس ئیسماعیلی بە توندی لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە لێی دراوە و پاشان لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراوە .

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە "٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢" بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی "حەمید ئەحمەدی" خەڵکی سەقز بریندار بووە .

هەروەها