کۆڵبەر

بریندار بوونی ٦ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنوورەکانی نەوسود و بانە

06:28 - 5/2/2024

بریندار بوونی ٦ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنوورەکانی نەوسود و بانە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی یەکشەممە "١٥ی رێبەندانی ١٤٠٢" دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "مەنسور میروەیسی و حەمزە یوسفی" بە تەقەی هێزەنیزامیەکان لە سنووری نەسود بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی نەوسوود ڕاگوێزراون .

هەروەها لە هەمان شەودا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە چوار کۆڵبەریتر بە ناوەکانی  "ناسر بری ، هێمن پاشناو نادیار ، خالق و عەلی ئەبوبەکری" خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە لایەن هێزەجێگیر کراوەکانی ئەو سنوورە تەقەیان لێکراوە و قاچ و ڕانیان بە قورسی بریندار بووە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەنیزامیەکان لە حاڵێکدا تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە کە هیچ جۆرە کۆڵ و بارێکیان پێ نەبووە .

کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی لە شاری بانە ڕاگوێزراون .