سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی کرماشان

12:54 - 4/5/2024

جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی کرماشان

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە "١٢ی گوڵانی ١٤٠٣" سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" بە لەسێدارەدان سزا درابوو ، لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کراوە .

ناسنامەی ئەم بەندکراوەیە بۆ هانا "خەسرەو باباوەلدینی" تەمەن ٦٥ ساڵ خێزاندار باوکی چوار منداڵ و خەڵکی ئاوایی "سەرماج حسێنخانی" سەر بە هەرسین ، سەلمێنراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو ٣٠ ساڵ لەمەوبەر لە شەڕێکدا کە بووتە هۆی کوژرانی کەسێک بە کوشتنی بە ئاقەست تۆمەتبار کراوە و بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بە شاراوەیی ژیانی کردووە کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست دەستبەسەر کراوە و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە بە لە سێدارەدان سزا دراوە .