بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی سەید ئەیوب موسەوی بەندکراوی سیاسی پێشوو لە شنۆ

09:45 - 8/5/2024

دەستبەسەر کرانی سەید ئەیوب موسەوی بەندکراوی سیاسی پێشوو لە شنۆ

لە درێژەی شەپۆلی بەرفراوانی دەستبەسەر کردنەکان لە شاری شنۆ ڕۆژی سێشەممە "١٨ی گوڵانی ١٤٠٣"، شارۆمەندێکی کورد بە ناسنامەی "سەید ئەیوب موسەوی"، تەمەن ٢٥ ساڵ ، کوڕی سەید جەلال ، بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی گوندی "میرئاوا"ی شنۆ دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای ئەم شارە دەستبەسەر کرا .

سەید ئەیوب موسەوی لە ساڵی ٩٧ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە ساڵی ٩٨ لە لایەن دادگای ئینقلابی ورمێ ، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە "حزبەکانی  کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" بە سێ ساڵ و 6 مانگ بەندکران مەحکوم کرا .

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو لە ساڵی ٩٨ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە و دواجاریش لە ساڵی ١٤٠٠ لێبوردنی مەرجداری پێدراوە و لە بەندیخانە ئازاد کراوە .