بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی مەهاباد

09:50 - 6/5/2024

دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە "١٢ی گوڵانی ١٤٠٣" مێرمنداڵێک بە ناوی "موبین شێخەپوور" خەڵکی ئاوایی "قومقەڵا"ی مەهاباد ، پاش بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم مێرمنداڵە کوردە پێشتریش لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهابادەوە بانگ کراوە و ئازار و ئەشکەنجە دراوە .