بەندکراوان

راپۆرتێک سەربارەت شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە پیرانشار

11:04 - 7/5/2024

راپۆرتێک سەربارەت شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە پیرانشار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ، لە سەرەتای مانگی گوڵانی ١٤٠٣ تا ئێستا لانیکەم ١٩ شارۆمەندی کورد لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ بێ حوکمی دادگا و بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر و بۆ کۆمەڵێک شوێنی نادیار ڕاگوێزراون .

زۆربەی دەستبەسەر کراوان لە پەیوەند لەگەڵ بەڕێوچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەر کراون .

ناسنامەی سەرجەم دەستبەسەر کراوان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەلمێنراوە کە بریتین لە :
فەخرەدین مودەرسی خەڵکی ئاوایی دێشەمس سەر بە شنۆ ، هادی لاوە هونەرمەندی کوردی خەڵکی شنۆ ، ئاکۆ ئیبراهیمی خەڵکی ئاوایی ئاڵکاوی سەر بە شنۆ ، محەممەد سوڵتان پوور خەڵکی ئاوایی دێشەمسی سەر بە شنۆ ، غەفور شێخ محەممەدی خەڵکی ئاوایی عەلی ئاوای سەر بە شنۆ ، جەعفەر ڕەسوڵی خەڵکی شنۆ ، حیسامەدین مەحموودی خەڵکی ئاوایی کانی سەرەکی سەر بە شنۆ ، سەلاح قازی خەڵکی ئاوایی گندویلای سەر بە شنۆ ، یوسف حاجی خۆش خەڵکی ئاوایی کۆنە قەڵای شنۆ ، حەسەن رەسوڵی خەڵکی ئاوایی حەسەن نورانی سەر بە شنۆ ، مەولود روستا خەڵکی ئاوایی حەسەن نورانی شنۆ ، ئومید رەشیدپاک خەڵکی ئاوایی عاڵیاوای سەر بە شنۆ ، رەحیم ئەفعی خەڵکی شنۆ ، ئارمان ئیبراهیمی خەڵکی ئاوایی ئاڵکاوی شنۆ ، حسێن بایزیدی خەڵکی پیرانشار ، سومەیە قادری خەڵکی ئاوایی گزگسکی پیرانشار ، محەممەد مورادی خەڵکی ئاوایی بیکوسی سەر بە پیرانشار ، سەلام سوڵتانی خەڵکی ئاوایی خۆڕنجی سەر بە پیرانشار و هادی یوسف پوور خەڵکی پیرانشار