بەندکراوان

هەرسین : پژمان عەزیزی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا

01:47 - 18/9/2023

هەرسین : پژمان عەزیزی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا

لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان ، هاوکارانی هانا رایانگەیاند شارۆمەندێک بە ناوی "پژمان عەزیزی" خەڵکی هەرسینی سەر بە کرماشان دەستبەسەر کراوە .


پژمان عەزیزی رۆژی شەممە "١٦ی سپتامبری ٢٠٢٣" بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

تا ئێستا بەدوادا چونەوەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی راگرتنی مناڵەکەیان بێ ئاکام بووە .