بەندکراوان

تووماج ساڵحی ، پاش 252 رۆژ لە زیندان ئازاد کرا

10:29 - 18/11/2023

تووماج ساڵحی ، پاش 252 رۆژ لە زیندان ئازاد کرا

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : تووماج ساڵحی بە دانانی بارمتە لە زیندانی دەستگردی ئەسفەهان ئازاد کراوە . 

تووماج ساڵحی تەمەن ٣٢ ساڵ ، رێکەوتی ٨ی ئابانی ساڵی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ شۆڕشی  ژن ، ژیان ، ئازادی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە ئاوایی گەرد بیشەی پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری  دەستبەسەر کرا .

ناوبراو ڕایگەیاندووە لە کاتی دەستبەسەر کرانیدا چەندین جار ئەشکەنجە کراوە و لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .


زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:

بابەتی پەیوەندیدار
توماج ساڵحی