بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە شارەکانی پیرانشار و سەردەشت
08:19 - 9/5/2024
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان لە کوردستان ، هێزە ئەمنییەکان دوو شارۆمەند و مامۆستایەکی ئایینی سوننەمەزەبیان لە سەردەشت و پیرانشار دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنی نادیاریان ڕاگواستوون .
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی "ئەیوب ڕەسوڵزادە"، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی پیرانشار و "حاجی بەرزە" خەڵکی گوندی "چیانە"ی پیرانشار، لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ حاجی بەرزە برای زیندانی سیاسی کورد باپیر بەرزە، بەبێ حوکمی دادگا لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە ..
هه ڕوه ها ڕۆژی شه ممه "١٨ی گوڵانی ١٤٠٣"، مامۆستایەکی ئایینی کوردی سوننه مەزەب به ناسنامه ی مامۆستا "عه بدوڵڵا بەرزەگەر"، ئیمامی هه ینی گوندی "کونه مشکه"ی شاری سه ڕده شت ، له لایه ن هێزه ئەمنییەکانه وه دەستبەسەر کراوە ..
بە وتەی سەرچاوەیەک، ئەم مامۆستایە کاتژمێر ٣ی شەو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی بەبێ پێدانی حوکمی دادگا دەستبەسەر کراوە .
08:20 - 9/5/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سومەیە قادری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
- سەردەشت ؛ دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری سەردەشت