بەندکراوان

هەڵوەشاندنەوەی کاتی حوکمی لەسێدارەدانی سامان یاسین

12:53 - 25/12/2022

هەڵوەشاندنەوەی کاتی حوکمی لەسێدارەدانی سامان یاسین

هانا: بە گوشاری دامودەزگا نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤەکان بۆ سەر حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، دادگای باڵای حکوومەت ڕایگەیاند کە حوکمی لەسێدارەدانی "سامان یاسین" بە هۆی پێشێلکاری لە لێکۆڵینەوەکاندا هەڵوەشاوەتەوە و پەروەندەکەشی ڕەوانەی دادگا کرا بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی بۆ بکرێتەوە. پێویستە بگوترێ کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هونەرمەندی کورد سامان یاسین کە لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە، هەوڵی خوکووژی . ئەم هونەرمەندە لە زیندانی ڕەجای شار بە خواردنی قورس هەوڵی بە خۆ کووژی دا، کە دوایی شۆردنەوەی مەعدەی لە نەخۆشخانەی زیندان، گەڕێنرایەوە بۆ بەشی گشتی.

پێویستە کە ئاماژەی پێی بکرێت، ئەم هونەرمەندە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٢ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی تاران دەستبەسەر و لە ماوەی دەستبەسەرکردنیشدا تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی سەخت بووە و بە تۆمەتی موحارەبەی بەسەردا سپێندراوە.