کۆڵبەر
کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
07:51 - 7/5/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە "١٨ی گوڵانی ١٤٠٣" کاسبکارێکی کورد خەڵکی بانە ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامییەکان کوژراوە .
ناسنامەی ئەم کاسبکارە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "محەممەد قادری" خێزاندار باوکی چوار منداڵ و خەڵکی ئاوایی "شوێ"ی بانە ، سەلمێنراوە .
بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ محەممەد قادری بێ ئەوەیکە هیچ جۆرە بارێکی هەڵگرتبێت لە ڕێگای چۆمان و لە مەودای نزیکەوە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لە دەستداوە .
ئەم سەچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، هێشتا تەرمی ئەم کاسبکارە کوردە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە .