بەندکراوان
دیاکۆ عەزیزی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا
04:19 - 14/12/2024
هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣" دیاکۆ عەزیزی خەڵکی ئاوایی "باب خالداوا"ی سەر بە شاری شنۆ ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ١٦ مانگ بەندکرانەکەی خۆیی بە بەندیخانەی ئەم شارە ناساند .
دیاکۆ عەزیزی پێشتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی شنۆ بە سەرۆکایەتی قازی "ئەنساری"بە تۆمەتی هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ "یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێنرا و سزاکە لە رێکەوتی "٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" بە فەرمی بەم شارۆمەندە ڕاگەینرابوو .
دیاکۆ عەزیزی لە رێکەوتی "١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کرا و دوای کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شنۆ / دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شنۆ ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان بۆ ٧ کەس بەرز بووەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
- سێ شارۆمەندی خەڵکی شنۆ بە ١٦ مانگ بەندکران سزا دران