بەندکراوان
شنۆ / دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
06:29 - 31/12/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی "٧ی بەفرانباری ١٤٠٣" مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "هێمن شامحەمەدی" خەڵکی ئەمیرئاوای شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم مێرمنداڵە بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شنۆ ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان بۆ ٧ کەس بەرز بووەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
- دیاکۆ عەزیزی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا
- سێ شارۆمەندی خەڵکی شنۆ بە ١٦ مانگ بەندکران سزا دران