هەواڵ
ئاوا منداڵێکی کچ تەمەن ٤ ساڵ بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەدانی لە لایەن زڕدایکیەوە هێشتا لە کۆمادایە
04:44 - 23/12/2023
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی چوارشەممە "٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢" کچێکی تەمەن 4 ساڵ بە ناوی "ئاوا قەهرەمانی" کچی عومەر و مینا حسێن زادە و خەڵکی ناوچەی کوتول خۆی و دانیشتووی ئاوایی گوێک تەپەی جوداندجەد سەر بە تاناکارای ورمێ ، کە لە لایەن زڕدایکیەوە ئەشکەکراوە و لێدراوە هێشتا لە نەخۆشخانەی ورمێ لە کۆمادایە و لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەکەیە .
خانمی مینا حسێن زادە لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند ؛ دۆخی تەندروستی کچەکەی زۆر خراپ و ناجێگیرە .
پێویستە تێبینی بکرێت سدێقە قوربانی زڕدایکی ئاوا لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ راگوێزراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مێهراب عەبدوڵڵازادە لە دەستبەسەر کراوانی بزوتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرا
- هەڵەیەکی گەورەی پزیشکی و مەترسی خستنە سەر ژیانی منداڵێکی یەک ڕۆژە لە نەخۆشخانەی ئێرانی شاری ئێرانشار
- ناسر بەکرزادە بەندکراوی خەڵکی ورمێ سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرا
- سەربازێکی خەڵکی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا
- ورمێ / حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو بەندکراوی سیاسی کورد سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرا