هەواڵ
برای سمکۆ مەولودی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا ناچار بوو ئێران بەجێبهێڵێت
05:29 - 12/12/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئیبراهیم مەولودی خەڵکی مەهاباد و برای سمکۆ مەولودی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا بە هۆی گوشاری بەردەوام و چەندین جار دەستبەسەر کرانی لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی حکومەتەوە ، ناچار بوو ئێران بەجێبهێڵێت .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو دوای ئازاد بوونی بە دانانی بارمتە لە سەرەتاکانی مانگی نوامبر ئێرانی بەجێهێشتووە و دوای بڕینی چەندین قۆناخ لە کۆتاییدا گەیشتووەوە وڵاتی یۆنان .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە مەهاباد ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەیشتە ١٥ کەس
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی دیکەی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی لانیکەم ١١ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە