بەندکراوان
بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە مەهاباد ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەیشتە ١٥ کەس
01:33 - 23/12/2024
هانا : ڕۆژی یەکشەممە "٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "چیا نەسروڵڵاهی" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ بەڵگەی یاسایی یان بڕیاری دادوەر و بە شێوەی هەڕەمەکێ لە شوێنی کارەکەی لە مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
پێشتر لە ڕۆژانی "٢٤ و ٢٦ سەماوەزی ١٤٠٣" لانیکەم سێ شارۆمەندیتر بە ناوەکانی "سالار شەمس بورهان ، عەبدوڵڵا قوە ، خەڵکی ئاوایی کولیجە و نازەنین ئەلیاسی" خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ خانمی ئەلیاسی دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد دەستبەسەر کراوە .
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ لانیکەم ١١ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "زانیار سێدئەحمەدی ، عوسمان (شوانە) جەهانیفەر ، ئەیوب رەسوڵی . قادر خەرامانفەر ، سیامەند سێدئەحمەدی ، کەمال مەسعودی ، جەلال سەدەفی ، یوسف قال ، ئارام مەبزولە ، رەحمان دانا و ڕێبوار رەسوڵی" خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکان لە ورمێ ڕاگوێزراون .
شایانی باسە ئەم شارۆمەندانە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی یان بڕیاری دادوەر لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی دیکەی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی لانیکەم ١١ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- برای سمکۆ مەولودی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا ناچار بوو ئێران بەجێبهێڵێت