هەواڵ
بریندار بوونی دوو کاسبکار بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە پاوە
12:42 - 5/10/2024
هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣" هێزەکانی سوپای پاسدارن لە مەیدانی مەولەوی پاوە تەقەیان لە دوو کاسبکاری دیکە بە ناوەکانی "پەیمان و کوڕەکەی ئارمان نەقیزادە" کردووە و بە قورسی برینداریان کردوون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم باوک و کوڕە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سوپا قاچ و پشتیان بە قورسی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی پاوە ڕاگوێزراون .
12:43 - 5/10/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- ورمێ / کاسبکاری بەندکراو دڵدار عومەرزادە ، بە دانانی بارمتە نێردرایە مەرەخەسی
- کوژرانی کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پۆلیس لە بۆکان
- رێبوار رەشیدی کاسبکاری کورد بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا