کۆڵبەر
بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنوورەکانی بانە و نەوسود
10:51 - 24/9/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی دووشەممە "٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣" دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "شوکروڵڵا ناوی خێزانی نادیار تەمەن ٤٢ ساڵ و کەمال مەحمودی" تەمەن چل ساڵ هەر دووکیان خەڵکی بۆکان ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون .
هەروەها شەوی دووشەممە "٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣" لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە چەکی ساچمەیی ، دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود کە ناسنامەیان نادیارە بە قورسی بریندار بوون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم دوو کۆڵبەرە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور دەست ، کەمەر ، ڕان و پشتیان بە قورسی بریندار بووە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری بانە
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی وەستانی دڵی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود
- شێرکۆ مەعروفی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە ڕاگوێزرا
- کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود