سێدارە
شێرکۆ مەعروفی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە ڕاگوێزرا
02:45 - 6/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی سێشەممە "١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" شێرکۆ مەعروفی ، خەڵکی ئاوایی "شوێ"ی سەر بە قەزای ناوەندی شاری بانە کە حەوت مانگ لەمەوپێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر کرابوو و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی سنە ڕاگوێزراوە .
هانا زانیویەتی کە بەرپرسانی بەندیخانەی سنە بنەماڵەی ئەم بەندکراوەیان ئاگادار کردووەتەوە کە ڕۆژی ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ ، سزاکە جێبەجێ دەکرێت .
شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بنەماڵەی شێرکۆ مەعروفی بۆ کۆتاجار چاویان بە کوڕەکەیان کەوتووە .
مەرجی چێژوەرگرتن و کەڵک وەرگرتنی مرۆڤ لە نموونەکانی تری مافەکانی مرۆڤ ژیانە ، هەر بۆیە هانا سزای نەگەڕاوەی لەسێدارەدان کە ژیانی مرۆڤ دەسەنێتەوە لە هەر کات و شوێنێکدا مەحکوم دەکا و بە کردەوەیەکی نامرۆڤانەی دەزانێت.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری بانە
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی میاندواو