سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو

12:37 - 17/12/2024

جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە "٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "بێهزاد سەیدی" خێزاندار ، باوکی منداڵێک و خەڵکی بۆکان ، لە بەندیخانەی میاندواو جێبەجێ کراوە .

‌بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە لە بەندی یەکی بەندیخانەی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ بەندیخانەی میاندواو ڕاگوێزرابوو .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ بێهزاد سەیدی پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست"ی شارۆمەندێک بە ناوی "میلاد ساڵحزادە" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .

04:53 - 17/12/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین